سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ 5/6/2015 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی بەڕێز پارێزگاری دهۆك، هۆتێلی پێنج ئەستێرەی ڕیكسۆسی له دهۆك كردەوە كە لە لایەن كۆمپانیای یووبی هۆڵدینگی كەرتی تایبەتەوە دروست كراوە. دوای ڕێوڕەسمی كردنەوە، سەرۆك وەزیران بەش و پێكهاتەكانی هۆتێله‌كه‌ی بەسەر كردەوە كە بە شێوەیەكی مۆدێرن و بە كوالیتییەكی بەرز دروست كراوە.
دواتر بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەریمی كوردستان لە وتەیەكدا وێڕای دەستخۆشی لە خاوەنی پڕۆژەكە و كۆمپانیای جێبەجێكار، كردنەوەی ئەو هۆتێلەی بە هۆكارێكی دیكەی خزمەگەیاندن بە پارێزگای دهۆك ناوبرد. هه‌روه‌ها ڕەوشی ساڵانی نەوەدەكانی گێڕایەوە كە لە دهۆك سەرەڕای زەحمەتی زۆر، هەوڵیان دا كەرتی تایبەت هان بدەن بۆ ئەنجامدانی كۆمەڵێك پڕۆژەی وەبەرهێنان و گوتی: لەو سەردەمەدا بە هۆی هەڕەشەی ئەمنی و ئابڵۆقەی ئابووریی حكوومەتی ئەوكاتی عێراقەوە، لەو باوەڕەدا نەبوون كە ئەو پڕۆژانە لە پارێزگاكە و ناوچەكانی دیكەی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی بەردەوام بن و سەركەوتن بە دەست بهێنن، بەڵام ئەو دۆخە دوای ساڵی 2003، و ڕووخانی ڕژێمی عێراق گۆڕانكاری بەسەردا هات و بڕوامان وابوو كە كەرتی تایبەت دەتوانێ ڕۆڵێكی گرنگ لە ئاوەدانكردنەوەی وڵات‌دا بگێڕێت.
به‌ڕێز سه‌رۆك وەزیران كەرتی تایبەتی بە داینەمۆی سەرەكیی پێشكەوتنی وڵات لە ڕووی ئابووری و بازرگانییەوە له قه‌ڵه‌م دا كە بە هۆی بەشداریی جددیی ئەو كەرتەوە، وڵات پێشكەوتنی بەرچاو بە خۆیەوە دەبینێت. دروستكردنی ئەو هۆتێلەشی به نموونەیەكی كار و بۆ زەحمەتی زۆری كەرتی تایبەت لە پارێزگای دهۆك گەڕاندەوە كە دەروازەیەك بۆ كار لەو پارێزگایە دەكاتەوە. لەو ڕووەوە بە پێویستی زانی ئەگەر كەرتی تایبەت هاوكاریان بێت، ئەوا حكوومەتیش ئاسانكاری و هاوكارییان دەكات، ئەوەش بەرەوپێچشوونی زیاتری وڵاتی لێدەكەوێتەوە.
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی لە وتەكەیدا ئاماژەی بە كەرتی تایبەت كرد كە لە دوای دەرچوونی یاسای وەبەرهێنان لە ساڵی 2004ەوە ڕۆڵی سەرەكیی خۆی بینیوە و خۆشحاڵیی خۆیشی نیشان دا بەوەی كە لە ئێستادا كەرتی تایبەت لە جیاتی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون، گرنگییەكی زیاتر بە بوارەكانی دیكەی وەك كشتوكاڵی و پیشەیی دەدات، دروستكرنی كارگەكانیشی بە هۆكارێكی باش وەسف كرد بۆ ڕەخساندنی هەلی كار بۆ هاووڵاتییان و وەك پڕۆژەیەكی گرنگیش، قازانجی ماددیی وەربەهێنەران لە ناوخۆی كوردستان ناچێتە دەرەوە.
سەرۆك وەزیران لێدوانێكی ساڵی 1998ی خۆی لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی ئەوكاتی فرۆشگای مازی لە دهۆك وەبیر ئامادەبووان هێنایەوە كە تیایدا گوتبووی بڕیارمان داوە لەم وڵاتەدا بمێنینەوە و دەبێ ئاوەدانی بكەینەوە، چونكە ئێمە هیچمان لە وڵاتانی دیكەی دەوروبەرمان كەمتر نییە. لەو ڕووەوە حكوومەت ئاسانكاری بۆ كەرتی تایبەت دەكات و ئەوانیش پێویستە ڕۆڵی زیاتر لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستاندا بگێڕن. هه‌روه‌ها ڕۆڵی بەڵێندەران و بازرگانانی كوردستانی بۆ هاوكاریی پێشمه‌رگه له شەڕی دژی چەكدارانی داعشدا بەرز نرخاند و ڕایگه‌یان فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە له پارێزگای دهۆك، سوپاسی ئه‌وانیان كردووه كه ئیمكانیاتی خۆیان خه‌رج كردووە و هاوكاریی پێشمەرگە و ئاوارەكانیان كردووە.
به‌ڕێز سەرۆك وەزیران هه‌روه‌ها باسی لەوە كرد كە لە كاتی ڕووبەڕووبوونی وڵات لەگەڵ كێشەیەك، پێویستە هەموو تاكێكی گەل هەست بە بەرپرسیارێتی بكات و ئەوەش جێگەی دڵخۆشییە كە ئێستا بە بەڵێندەر و پێشمەرگە و پۆلیس و سەرجەم تاكەكانی كوردستانەوە، لەگەڵ حكوومەت ئەو بەرپرسیارێتییەیان لەسەر شان هەڵگرتووە.
سەبارەت بە دۆخی دارایی و ئابووریش، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی گوتی زۆر نزیكین لە چارەسەری كێشەكان. هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان خوازیاری گەیشتنه بە چارەسەری و ڕوونی كرده‌وه كه ئەوەی بۆ هەرێمی كوردستان گرنگە، گەیشتنە بە ڕێككەوتن لەسەر بودجە.
ڕاشیگەیاند هه‌رێمی كوردستان ئه‌وله‌وییه‌تی ئه‌وه‌یه كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات و گوتی ئێمە دەمانەوێ كێشەی دارایی و بودجە لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكەین، بەڵام لە كاتی سووربوونی بەغدا له‌سه‌ر چارەسەرنەكردنی ئەو بابەتە، ئەوا ئێمە ناچار دەبین هەندێ ڕێگەی دیكە بگرینەبەر. بەغدا غه‌در لە هەرێمی كوردستان ده‌كات، گه‌ڕان به دوای چاره‌سه‌ری دیكه‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك پرسێكی سیاسی نییە و سیاسەتی ئێمە هاوكاریكردنی سەرۆك وەزیران عەببادییە و سیاسەتی پێشتریشمان هەروا بووە، ئه‌م پرسه به ته‌واوی پرسێكی ئابوورییه و ئەگەر لە ڕووی ئابوورییەوە تێگەیشتنێكی باش بۆ كێشەكانی هەرێمی كوردستان نەبێت، ئەوا ناچارین به دوای چاره‌سه‌ری دیكه‌دا بگه‌ڕێین.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات